Accessibility links

وەزیری دادی ئەمەریکا دەڵێت ئەوانەی زانیاریـیەکانی وڵاتەکە ئاشکرادەکەن لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت


وەزیری دادی ئەمەریکا بە توندی ئاشکراکردنی زانیاریـیە نهێنی و هەستیارەکانی حکومەتی وڵاتەکەی شەرمەزارکرد و گوتی ئەم کارە زیان بە ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا دەگەیەنێت و ئەنجامدەرانی لێپـرسینەوەیان لەگەڵدا ئەنجام دەدرێت.

جێف سێشن ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزارەتەکەی گوتی" لەگەڵ سەرۆک ترامپـدا هاوڕام و بە توندترین شێوە ئاشکراکردنی ئەو زانیاریـیانە شەرمەزاردەکەم کە لە تواناکانی حکومەتەکەمان بۆ پاراستنی وڵاتەکە کەم دەکەنەوە."

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لێکۆڵینەوەی بەرفراوان بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە بەڕێوەدەچێت و هەتا ئێستا 4 کەس تاوانبارکراون.

ئەم هەڵوێستە توندەی وەزیری داد پاش ئەوەیە کە ڕۆژنامەی واشنتن پـۆست دۆکۆمێنتی دەستکەوتبوو سەبارەت بە ناوەرۆکی پەیوەندی تەلەفونی نێوان سەرۆک ترامپ و ئینریکی پینیا نیێتو سەرۆکی مەکسیک و مالکۆم تێرنبۆڵ سەرۆک وەزیری ئوسترالیا.

XS
SM
MD
LG