Accessibility links

وەزارەتی بەرگری تورکیا: ئەمەریکا تەواوبوونی کشانەوەی کوردەکانی بە ئەنقەرە ڕاگەیاندووە


وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەمەریکا تەواوبوونی کشانەوەی کوردەکانی لە ناوچەی ئارام لە باکووری سوریای بە تورکیا ڕاگەیاندووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت لەم قۆناغەدا پێویست ناکات ئەرکی سەربازی دیکە بکرێت لە دەرەوەی ئەو ناوچانەی کە لە ئێستادا ئەرکی سەربازیان تێدا دەکرێت.

تورکیا و ئەمەریکا ڕێکەوتن لەسەر ئاگربەست لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، ئاگربەستەکە ڕۆژی سێشەممە تەواو دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG