Accessibility links

شومەر: دەسەڵاتدارە دەوڵەمەندەکانی ڕووسیا لە یارمەتییە نوێیەکەی ئەمەریکادا بۆ ئۆکرانیا دەکرێنە ئامانج


ڕابەری دیموکراتەکانی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا چەک شومەر
ڕابەری دیموکراتەکانی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا چەک شومەر

ڕابەری دیموکراتەکانی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا چەک شومەر وتی لەسەر داوای بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن، 33 ملیار دۆلاری دیکە تەرخان دەکات وەکو یارمەتییەک بۆ ئۆکرانیا تاوەکو ئەمەریکا بتوانێت دەستبەسەر سەرمایەی دەسەڵاتدارە دەوڵەمەندەکانی ڕووسیادا بگرێت و ڕاستەوخۆ پارەکانیان بنێرێت بۆ ئۆکرانیا.

شومەر وتی " ئۆکرانیا پێویستی بە سەرجەم یارمەتییەکانە، لە هەمان کاتیشدا پێویستە سەرجەم سەرمایەکان کۆبکەینەوە و ئەو یارمەتییە بدەین بە ئۆکرانیا کە پێویستییەتی."

ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن داوای لە کۆنگرێس کرد 33 ملیار دۆلار وەکو یارمەتی بۆ ئۆکرانیا پەسەند بکات.

بەڕێوبەرایەتییەکەشی داوایان لە ئەندامانی کۆنگرێس کردووە یارمەتیان بدەن لە دەستبەسەراگرتنی سەرمایەی زیاتر و گۆڕینیان بۆ پارە و ڕەوانەکردنی پارەکە بۆ ئۆکرانیا.

شومەر وتی " ئێستا کاتی ئەوەیە سزا بەسەر دەسەڵاتدارە دەوڵەمەندەکانی ڕووسیادا بسەپێنین."

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکاش ڕۆژی چوارشەممە ئاماژەی بە پشتیوانی خۆیدا بۆ پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک بایدن تاوەکو دەسەڵاتدارە دەوڵەمەندەکانی ڕووسیا بکاتە ئامانج کە بەهۆی نزیکییانەوە لە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن قازانجییان کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG