Accessibility links

کۆشکی سپی: ' پلانگێڕی ' هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کابوڵ لەلایەن تاڵیبانەوە کوژراوە


بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن تاڵیبان ئەو چەکدارەی ڕێکخراوی داعشییان کوشتووە کە " پلانگێڕی " هێرشە خۆکوژییەکەی ساڵی 2021 ی سەر فڕۆکەخانەی کابوڵ بووە کە بەهۆیەوە 13 سەربازی ئەمەریکی و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی کوژران.

تەقینەوەکە لە 26 ی مانگی هەشتی ساڵی 2021 دا ڕوویدا، سەربازەکانی ئەمەریکا هەوڵیاندەدا یارمەتی ئەمەریکی و ئەفغانییەکان بدەن وڵاتەکە جێبهێڵن، ئەوەش دوای ئەوەی تاڵیبان کۆنتڕۆڵی وڵاتەکەی کردەوە.

وتەبێژی کۆشکی سپی جۆن کیربی وتی " ئەو بەرپرسێکی سەرەکی ڕێکخراوی داعشی خۆراسان بووە و ڕاستەوخۆ بەشدار بووە لە پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی وەکو ئابی گەیت، ئێستاش چیتر ناتوانێت پلان بۆ هێرشکردن و جێبەجێکردنییان دابنێت." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ دەروازەی ئابی گەیتی فڕۆکەخانەی کابوڵ کە تەقینەوەکەی تیادا ڕوویدا. بەڵام ئاماژەی بە ناوی بەرپرسەکەی داعش نەکرد.

ڕێکخراوی داعشی خۆراسان کە لقێکی داعشە لە ئەفغانستان دوژمنێکی تاڵیبانە. سەرەتا لە ساڵی 2014 دا چەکدارانی سەر بە ڕێکخراوی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان دەرکەوتن و دواتر لە ناوچەکانی دیکەشدا هێرشییان ئەنجام دەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG