Accessibility links

کۆشکی سپی: پیڵۆسی مافی خۆیەتی سەردانی تایوان بکات


کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی مافی خۆیەتی سەردانی تایوان بکات، گوتیشی چین وادەردەکەوێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەڵام بداتەوە، ڕەنگە بە کاری وروژێنەرانەی سەربازی وەڵام بداتەوە.

سێ کەسی نزیک لە بابەتەکەوە گوتیان بڕیارە پیڵۆسی ڕۆژی سێشەممە سەردانی تایوان بکات، لە کاتێکدا کە چین هۆشداریداوە لەسەر ئەوەی سوپاکەی " هەرگیز بە بێدەنگی دانانیشێت " ئەگەر پیڵۆسی سەردانی تایوان بکات.

وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن کیربی بە ڕۆژنامەنووسانی گوت هیچ شتێک سەبارەت بە ئەگەری سەردانی پیڵۆسی بۆ تایوان لە سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر تایوان ناگۆڕێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG