Accessibility links

کاندیدی سەرۆک ترامپ بۆ پۆستی نوێنەری ئەمەریکا لە سعودیە: ڕێکخراوی داعش هێشتا هەڕەشەیەکی بەهێزە


جەنەڕاڵی خانەنشینکراوی ئەمەریکا جۆن ئەبی زەید
جەنەڕاڵی خانەنشینکراوی ئەمەریکا جۆن ئەبی زەید

کاندیدی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ پۆستی نوێنەری ئەمەریکا لە سعودیە جەنەڕاڵی خانەنشینکراو جۆن ئەبی زەید وتی ڕێكخراوی داعش خەریکە لەناو دەچێت بەڵام هێشتا هەڕەشەیەکی بەهێزە بۆ سەر ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی.

ئەبی زەید جەختی لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و واشنتن کردەوە و لەهەمان کاتیشدا داوای کرد لێپێچینەوە لەو کەسانە بکرێت کە دەستیان هەبووە لە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچیدا لە ناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ.

سەرەڕای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان واشتن و ڕیاز، لەو کاتەوەی سەرۆک ترامپ بۆتە سەرۆکی ئەمەریکا، ئەمەریکا نوێنەری بۆ سعودیە دیارینەکردووە.

ئەبی زەید لە دانیشتنی پەسەند کردنیدا لەبەردەم ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکادا وتی " بۆ ماوەیەکی درێژ، پێویستمان بە هاوبەشییەکی بەهێز و پێگەیشتوو هەیە لەگەڵ سعودیەدا." وتیشی " لە بەرژەوەندیی ئێمەیە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعودیەدا بەهێز بێت."

جێی ئاماژەیە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بڕیارێکی پەسەند کرد بۆ کۆتایی هێنان بە پشتیوانییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە جەنگی یەمەندا، بەڵام ئەبی زەید وتی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ جەخت لە پێویستی بەردەوامبوونی پشتیوانی ئەمەریکا دەکاتەوە بۆ هاوپەیمانێتییەکە.

وتیشی " بەردەوامبوونی پشتیوانییەکان تواناکانی بەرگری لە خۆکردنی هاوبەشەکانمان زیاد دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG