Accessibility links

ئەمەریکا نیگەرانە سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر سعودیە


وتەبێژێکی کۆشکی سپی دەڵێت ئەمەریکا نیگەرانە سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران دژی سعودیە و دوودڵ نابێت ئەگەر پێویست بکات وەڵام بداتەوە.

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی وتی " ئێمە نیگەرانین سەبارەت بە هەڕەشەکان، هەروەها لە ڕێی کەناڵە سەربازی و هەواڵگرییەکانەوە لە پەیوەندییەکی بەردەوامداین لەگەڵ سعودیەدا. دوودڵ نابین لە جووڵەکردن بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانمان و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا."

لێدوانەکانی بەرپرسەکەی ئەمەریکا دوای ئەوە هات ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جێرناڵ بڵاویکردەوە سعودیە زانیاری هەواڵگری لەگەڵ ئەمەریکادا هاوبەش کردووە کە تیایدا هۆشداری دەدات لەسەر هێرشێکی نزیکی ئێران بۆ سەر ئامانجەکان لە سعودیەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG