Accessibility links

ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر دوو تۆڕدا کە پەیوەندییان بە حکومەت و سوپای ئێرانەوە هەیە

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا وتی سزامان سەپاندووە بەسەر دوو تۆڕدا کە خۆیان دزیوەتەوە لە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران و لەبەرژەوەندی حکومەتی ئێران و دامەزراوە سەربازییەکانیان کاریان کردووە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی یەکێک لە تۆڕەکان کۆمپانیایەکی بەکارهێناوە کە بنکەکەی لە هۆنگ کۆنگە و خۆی دزیوەتەوە لە سزا ئەمەریکی و نێودەوڵەتیەکانی سەر ئێران و تەکنەلۆجیا و پێکهاتەی دابین کردووە بۆ کەسانێک کە پەیوەندییان بە حکومەتی ئێران و سوپای پاسدارانەوە هەبووە.

وتیشی تۆڕی دووەم بەرهەمەکانی ئەلەمنیۆمی دەستکەوتوو و بۆ ئەو کۆمپانیایانەی دابین کردووە کە سەر بە وەزارەتی بەرگری ئێرانن.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای سەپاندووە بەسەر ئەو کەسانەشدا کە پەیوەندییان بەو دوو تۆڕەوە هەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG