Accessibility links

ئەمەریکا سزا بەسەر تۆڕێکی دارایی ڕێکخراوی داعشدا دەسەپێنێت


وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا

ئەمەریکا کۆمەڵێک سزای بەسەر تۆڕێکی دارایی ڕێکخراوی داعشدا سەپاند کە لە پێنج شوێنی مامەڵەی دارایی پێکهاتوون و لە ئیندۆنیسیا و سوریا و تورکیا کاردەکەن تاوەکو پشتیوانی لە چەکدارە توندڕەوەکانی داعش بکەن لە سوریا.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ئەو کەسانەی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەوەی ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە کارئاسانیکردن بۆ گەشتکردنی توندڕەوەکان لە سوریا و ئەو ناوچانەی دیکەدا کە داعش تیایاندا چالاکن، هەروەها بە تۆمەتی پشتیوانیکردنی دارایی لە هەوڵەکانی داعش لە کامپی ئاوارەکاندا لە سوریا تۆمەتباری کردوون.

خەزێنەی ئەمەریکا وتی تۆڕەکە پارە لە ئیندۆنیسیا و تورکیاوە کۆدەکەنەوە " کە هەندێک لەو پارەیە بۆ گواستنەوەی منداڵانی نێو کامپەکان بە قاچاخ و گەیاندنیان بۆ لای داعشە بیانییەکان بەکاردەهێندرێت."

جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کاروباری تیرۆر و هەواڵگری دارایی بڕایان نیڵسن وتی " ئەمەریکا وەکو بەشێک لە هاوپەیمانێتی جیهانی بۆ شکست پێهێنانی داعش، پابەندە بە لەناوبردنی تواناکانی داعشەوە بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی پارە بۆ کۆمەڵێک شوێنی جیاواز."

سزاکانی ئەمەریکا هەریەک لە دوی داهلیا سوسانتی و ڕودی هەریادی و ئاری کاردیان و محەمەد داندی ئادهیگونا و دینی ڕەمەزانی کردە ئامانج و سەرجەم سەرمایەکانیان لە ئەمەریکا سڕ دەکرێت و بەگشتی قەدەغە دەکرێت لەسەر ئەمەریکییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG