Accessibility links

ئەمەریکا بەپێی یاسای ماگنیتسکی سزا بەسەر سەرۆکی چیچان و چوار کەسی دیکەدا دەسەپێنێت


وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای نوێی سەپاند بەسەر پێنج کەسی ڕوسیا و کۆماری چیچاندا لەنێویشیاندا سەرۆکی چیچان ڕەمەزان کادیرۆڤ بەهۆی تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی سزاکان هاوپەیمانێکی نزیکی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتنیش دەگرێتەوە.

بەرپرسانی ئەمەریکا سەرۆکی چیچان کادیرۆڤیان بە تۆمەتی کوشتن و بڕین و لە سێدارەدان لەدەرەوەی یاسا و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات تۆمەتبارکردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بەپێی یاسای ئەمەریکا کە ناسراوە بە یاسای ماگنیتسکی و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012 حسابە بانقییەکانی ئەو کەسانەی سزاکان دەیانگرێتەوە سڕ دەکات.

یاسای ماگنیستکی سەپێندرا بەسەر ئەو بەرپرسە ڕوسیانەدا کە پەیوەندییان هەبوو بە مردنی ئاشکراکەری گەندەڵییەکانی ڕوسیا سێرجی ماگنیتسکی کە لە زینداندا بە مردووی دۆزرایەوە.

بەرپرسانی ئەمەریکی دەڵێن ماگنیتسکی دەستگیرکراوە و لە ساڵی 2009 دا لە زینداندا مردووە دوای ئەوەی گەندەڵییەکی باجی ئاشکرا کردووە کە بڕەکەی دەگەیشتە 230 ملیۆن دۆلار.

لەگەڵ کادیرۆڤ و بەرپرسێکی دیکەی چیچانیدا، ئەو سزایانەی سەپێندراون سێ کەسی ڕوسی دیکە دەگرێتەوە کە ئەمەریکا پێی وایە پەیوەندییان هەیە بەو گەندەڵیەوە کە ماگنیتسکی ئاشکرای کردبوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG