Accessibility links

کاربەدەستێکی پـێشووی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی توانای هەیە وەڵامی توندی ڕووسیا بداتەوە


وەزیری بەرگری پێشوویی ئەمەریکا و بەڕێوەبەری پێشویی CIA لییۆن پەنێتتا دەڵێت نابێت لە بەرامبەر هێرشە ئەلیکترۆنی و هاککردنەکانی رووسیا دژ بە ئەمەریکا بێدەنگ بین.

لە وتوۆێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا پەنێتتا گوتی هاککردن و هێرشە کۆمپیوتەرەکان شەڕێکی ڕاستەوخۆیی رووسیایە دژ بە بەرژەوەندییەکانی نشتیمانی وڵاتەکەمان.

پەنێتتا کە بەڕێوەبەری پێشووی CIA بوو دەڵێت ئەمەریکا توانای هەیە نەک تەنها بەرگری لە خۆی بکات، بەڵکو دەتوانێت وەڵامی توندی رووسیا بداتەوە. بۆیە ئەو هیوا دەکات کە سەرۆک دانۆڵد ترامپ بیر لە رێگایەک بکات بۆ تۆڵەستەندنەوە.

پەنێتتا ڕەخنەی لە سەرۆک ترامپ گرت کە تا ئێستا دوودڵە بەرامبەر بە کارە ناڕەواکانی هاککردنی ڕووسیا و گوتی تا ئەو دوودڵییە هەبێت سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتن هەست دەکات ڕێگەی پـێدراوە ئەم کارانە بکات.

پەنێتتا داوای کرد کە ئەمەریکییەکان (سەرۆک و کۆماری و دیموکراتەکانی کۆنگرێس و دەزگاکانی زانیاری) یەک پەیامی روون بدەن بە سەرۆک پوتن ئەویش ئەوەیە ئەگەر بەردەوام بێت و لەسەر هاککردن و کاریگەری لەسەر سیستەمی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بە رێگای میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، ئەوا ئێمە لێی خۆش نابین و لە وەڵامدانەوە دوودڵ نابین.

XS
SM
MD
LG