Accessibility links

ئەمەریکا 60 دیپـلۆماتی ڕووسیا دەردەکات


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاری دەرکردنی 60 دیپـلۆماتی ڕووسیای لە وڵاتەکەی دا، ئەمەش لەسەر هەوڵی کوشتنی سیخوڕە ڕووسـیەکەی بەریتانیا.

بڕیارەکە ئەمڕۆ دووشەممە درا و ماوەی حەوت ڕۆژ بە دیپـلۆماتەکان دراوە خاکی ئەمەریکا جێبهێڵن و هەروەها فەرمانی داخستنی کونسوڵخانەی ڕووسیا لە شاری سیاتڵی ویلایەتی واشنتنیش دراوە. ئەمەریکا ئەم دیپـلۆماتانە بە سیخوڕی تاوانباردەکات.

هاوکات 14 وڵاتی یەکێتی ئەوروپاش لەسەر هەمان کەیس سزایان بەسەر ڕووسیا سەپاند.

هەروەها هەریەک لە پـۆڵەندا و ئەڵمانیا و لیتوانیا و چیک و ئۆکرانیا و ئستۆنیا و هۆڵەندا و لاتیڤیا بڕیاری دەرکردنی دیپـلۆماتانی ڕووسیـیان دا.

بەریتانیاش پـێشتر هەر لەم بارەیەوە 23 دیپـلۆماتی ڕووسیایی دەرکرد و بڕیاری ڕاگرتنی پەیوەندیـیە دوو قۆڵیـیەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دا.

بەپـێی لێکۆڵینەوەکانی پـۆلیسی بەریتانیا ڕووسیا لە پشت هەوڵی کوشتنی سێرگێی سکریپال و یولیای کچی بە گازی ژەهراوی VX ، کاتێک ڕۆژی 4 ی مانگی سێ لە بازاڕێکی شاری سالزبری ڕۆژئاوای باشوری بەریتانیا بوون. هێشتا هەردووکیان لە نەخۆشخانەن لە بارێکی تەندروستی مەترسیداردان.

XS
SM
MD
LG