سەرۆک ترامپ پـرۆژە یاسای سزا نوێـیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ڕووسیای واژووکرد و بەوەش دەبێتە یاسا و دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
کۆشکی سپی ئەمڕۆ چوارشەممە بەیانـنامەیەکی سەرۆک ترامپی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە کە تیایدا نووسیویەتی پـرۆژە یاساکەی واژوکرد هەرچەندە کەموکوڕی و خاڵی نادەستوری تێدایە.
سەرۆک ترامپ ڕەخنەی لە یاساکە هەیە لەو ڕووەوەی سنووری بۆ دەسەڵاتەکانی وەک سەرۆک داناوە لە کۆتاییهێنان بەم سزایانە.
یاساکە سزای سەپاندووەتە سەر مۆسکۆ بەهۆی دەسـتێوەردانەکانی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و هەروەها لکاندنی نیمچە دورگەی کریمەی ئۆکرانیا بە ڕووسیا لە ساڵی 2014 .
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لای خۆیەوە ڕایگەیاند ئەم سزا نوێـیانە وەها لە مۆسکۆ ناکات سیاسەتەکانی بگۆڕێت. گوتیشی کاریگەری بەسەر سەقامگیری نێودەوڵەتی دەبێت.