کاربەدەستێکی ئەمەریکا ڕایگەیاند فڕۆکەی جەنگی ڕوسیی بەشێوەیەکی مەترسیدار بەسەر کەشتیەکی تێکشکێنەری ئەمەریکا لە دەریای ڕەش فڕیون.
کاپتن دانی هێرناندێز وتەبێژی فەرماندەیەتی ئەمەریکی-ئەوروپی وتی فڕۆکە ڕوسیەکان بە جیا جیا سێ جار نزیکبوونەتەوە لە تێکشکێنەرەکەی ئەمەریکا، جارێکی یەکەم 2 فڕۆکەی جۆری سو-24 بوون، جاری دووەم فڕۆکەیەکی سو-24بە تەنها بوو و سێیەم جاریش فڕۆکەیەکی تر لە جۆری ئیلوشن-38 بوو.
هێرناندێز وتی " ئەم جۆرە ڕووداوانە جێی نیگەرانین چونکە لەوانەیە ڕووداوی خراپ و لەیەک تێنەگەیشتنی لێبکەوێتەوە." هەروەها وتیشی " تێکشکێنەرەکە "پۆرتەر" پەیوەندی کردووە بە هەموو فڕۆکەکانەوە بەڵام هیچ وەڵامێک نەدراوەتەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز