Accessibility links

ئەمەریکا 35 دیپـلۆماتکاری ڕووسیا لە وڵاتەکەی دەردەکات

  • VOA News

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە 35 دیپـلۆماتکاری ڕووسیای دەرکرد و ماوەی 72 کاژمێر مۆڵەتی داونەتێ وڵاتەکە جێبهێڵن.

سەرۆک ئۆباما ئەمڕۆ لە بەیانـنامەیەکدا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ئەمە وەک کاردانەوەیەکە بەرامبەر گێچەڵکردن بە دیپـلۆماتکارانی ئەمەریکا لە مۆسـکۆ و هەروەها کاردانەوەشە لە بەرامبەر ئەو هاککردنانەی ئامانجیان هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بوو.

لەگەڵ دەرکردنی ئەو دیپـلۆماتکارانەی ڕووسیا کە لە واشنتنی پایتەخت و شاری سانفرانسیسکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا بوون، دوو ناوەندی ڕووسیش لە هەردوو ویلایەتی نیویۆرک و مێریلاند دادەخرێن کە بۆ کاری سیخوڕی بەکارهێنرابوون.

سەرۆک ئۆباما گوتیشی ئەمەریکا کۆمەڵێـک ڕێوشوێنی دیکەش لە دژی ڕووسیا دەگرێتەبەر کە هەندێـکی ئاشکرا ناکرێن. باسی لەوەش کرد لە چەند ڕۆژی داهاتوو ڕاپـۆرتێـک لە بارەی دەسـتێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا ڕەوانەی کۆنگرێس دەکرێت.

لە مۆسکۆش، کاربەدەسـتێـک لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە ئاژانسی ئنتەرفاکسی وڵاتەکەی گوت ئەم سزایانەی ئەمەریکا کاردانەوەی پـێچەوانەی دەبێت و زیان بە پـرۆسەی گەڕاندنەوەی پەیوەندیـیە دووقۆڵیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات دەگەێنێت.

XS
SM
MD
LG