Accessibility links

کرێملین نکوڵی دەکات لەوەی پەیوەندی بە پارێزەرێکەوە هەبێت کە لەگەڵ کوڕی سەرۆک ترامپ کۆبووەتەوە

  • VOA News

دەمڕاستی ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا دەڵێت کرێملین ئاگاداری هیچ کۆبوونەوەیەک نەبووە لە نێوان ستافی نزیک لە دانۆڵد ترامپ و پارێزەرێکی ڕوسیاییدا لە کاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ساڵی 2016 دا.

دەگوترێت لەو کۆبوونەوەیەدا ئەو خانمە پارێزەرە باسی لەوە کردبێت زانیاری لەسەر هێلەری کلنتن کاندیدی سەرۆکایەتی هەیە.

کوڕە گەورەکەی دانۆڵد ترامپ ڕۆژی یەکشەممە گوتوویەتی لە دەمی پشوویەکی هەفتەدا هاوکاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن لەگەڵ پارێزەر ناتالیا ڤێسیلینسکایا کۆبۆتەوە و دەشڵێت ناتالیا پێی گوتووە زانیاری لە بارەی هێلەریەوە هەیە.

پارێزەر ناتالیا ڤێسیلینسکایا
پارێزەر ناتالیا ڤێسیلینسکایا

لە ڕاگەیاندنێکی پێشتری دانۆڵد ترامپ جونیەردا باس لە هێلەری کلنتن نەکرابوو.

کاتێکیش پرسیار لە دیمتری پیشکۆڤ، دەمڕاستی سەرۆکی ڕوسیا کرا سەبارەت بەو ڕاگەیاندنە، گوتی کرێملین ئەو پارێزەرە ناناسێت و دەشڵێت کرێملین ناتوانێت دوای هەموو پارێزەرێکی ڕوسیایی بکەوێت یان دوای کۆبوونەوەکانیان بکەوێت لە ناو و لە دەرەوەی ڕوسیاشدا.

XS
SM
MD
LG