ڕووسیا داوا له به‌رپـرسـانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات زانیاری زیاتر بده‌ن له‌سه‌ر ده‌سـتگیرکردنی 10 که‌س له ئه‌مه‌ریکا به تاوانی سیخوڕی بۆ ڕووسیا.
ڕۆژی سێشه‌ممه سێرگی لاڤرۆڤ له میانه‌ی لێـدوانێـکیدا له ئۆرشه‌لیم له باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه قسه‌ی کرد، دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌ندامانی شـانه‌که ده‌سـتگیرکران، که‌متر له هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپی میواندارێتی هاوتا ڕووسیـیه‌که‌ی دمتری مێدڤێدێڤی کرد.
به‌پـێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له دادگایه‌کی ئه‌مه‌ریکاوه ده‌رچووه ئه‌م تاوانبارانه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژه به شێویه‌کی نایاسایی‌یانه و زۆر نهێنیـیانه له ناو ئه‌مه‌ریکادا زانیاریان کۆکردۆته‌وه بۆ ده‌زگای موخابه‌راتی ڕووسیا SVR .
ڕاپـۆرتی میدیاکانی ناو ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن گومانباره‌کان به پـیلان‌گێڕان و ئاڵگۆڕکردنی پاره به شێوه‌یه‌کی نایاسایی تاوانبارکراون، هه‌روه‌ها زیاتر له ده سـاڵه له ناو ئه‌مه‌ریکا ده‌ژین و کاری ناحکومیان کردووه، هه‌ندێـکیشـیان له‌و ناوه‌ندانه کاریان کردووه که تایبه‌تن به هه‌ڵـسه‌نگاندن و داڕشـتنی ڕێباز بۆ ده‌زگاکانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها له زانکۆکانیشـدا.
تا ئێسـتا ئه‌وه‌ی ئاشـکرابووه ئه‌وه‌یه ئه‌و گومانبارانه ڕاسپێردرابوون زانیاری له‌سه‌ر چه‌کسـازی ناو‌کی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ناو کۆنگرس کۆبکه‌نه‌وه.