Accessibility links

سیناتۆرەکانی ئەمەریکا داوای دەرکردنی زیاتر لە 300 دیبلۆماتکاری ڕوسی دەکەن


سیناتۆرە باڵاکانی ئەمەریکا داوایان لە وڵاتەکە کرد زیاتر لە 300 دیبلۆماتکاری ڕوسی دەربکەن، ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر ڕوسیا ڤیزای زیاتر نەدات بە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ.

لە 1 ی مانگی هەشتدا ڕوسیا قەدەغەی کرد لەسەر باڵیۆزخانەکان هاوڵاتی ڕوسی یاخود هاوڵاتیانی وڵاتی سێیەم وەکو کارمەند وەربگرن لە باڵیۆزخانەکاندا، ئەمەش ئەمەریکای ناچار کرد نزیکەی 200 کارمەندی ناوخۆ لە ئەرکەکانیدا لە سەرانسەری ڕوسیا دەربکات.

لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن، دوو سیناتۆری دیموکراتەکان و دوو سیناتۆری کۆمارییەکان وتیان ڕوسیا دەمێکە حسابی کارمەندانی ناوخۆی کردووە لەکاتێکدا حسابی بۆ ئەوەش کردووە چەند دیبلۆماتکاری ئەمەریکی ڕێگەیان پێبدرێت لە ڕوسیا کاربکەن.

وتیشیان لە ئەنجامی ئەوەدا، نزیکەی 400 دیبلۆماتکاری ڕوسی ئێستا لە ئەمەریکادا هەن، لەبەرامبەردا ئەمەریکا نزیکەی 100 دیبلۆماتکاری لە ڕوسیادا هەیە.

سیناتۆرەکان وتیان " ئەم جیاوازییە لە ژمارەی دیبلۆماتکارەکاندا جێی قبوڵکردن نیە." هەریەک لە بۆب مێنیندێزی سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی سینات و مارکۆ ڕوبیۆی کۆمارییەکانیانیش لەنێو ئەو سیناتۆرانەدان کە داواکەیان پێشکەشی سەرۆک بایدن کردووە.

لە نامەکەدا هاتووە دەەڵێت " ڕوسیا دەبێت ڤیزای زیاتر دەربکات تاوەکو ژمارەی دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا لە ڕوسیا و ژمارەی دیبلۆماتکارانی ڕوسیا لە ئەمەریکا وەکو یەک بن. ئەگەر ڕوسیا ڤیزای زیاتر دەرنەکات، ئەوا داواتان لێدەکەین دەست بکەن بە دەرکردنی دیبلۆماتکارە ڕوسیەکان، تاوەکو یەکسان بن بە ژمارەی دیبلۆماتکارە ئەمەریکیەکان."

سیناتۆرەکان وتیان دەرکردنی کارمەندە ناوخۆییەکانی دامەزراوە سیاسیەکانی ئەمەریکا لە ڕوسیا کۆسپی خستۆتەبەردەم تواناکانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێویستیەکانی ئەمەریکیەکان و هەروەها بەرژەوەندییەکانی سیاسەتی ئەمەریکاش.

لە مانگی چواردا بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن 10 دیبلۆماتکاری ڕوسی لە ئەمەریکا دەرکرد، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکە و هێرشە ئەلیکترۆنیەکاندا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG