کۆشکی سپی دەڵێت ڕووسیا هەڵمەتەکەی دژی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا زیاتر دەکات و پێدەچێت پلانی هەبێت بۆ " ڕەوانەکردنی دەیان هەزاران سەرباز " بۆ ناوچەکە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەو وێنانەی کە لە بوچاوە بڵاودەکرێنەوە کارەساتن و توشی سەرسوڕمانت دەکەن.
شارۆچکەی بوچا دەکەوێتە نزیک شاری کیێڤی پایتەختەوە و پێشتر بۆ ماوەیەک لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ڕووسیادا بوو. دواتر هێزەکانی ئۆکرانیا شارۆچکەکەیان گرتەوە و لە ماوەی ڕابردوودا ئۆکرانیا ڕووسیای بە تۆمەتی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە شارۆچکەکەدا تۆمەتبار کرد، لەکاتێکدا تەرمی هاوڵاتیانی مەدەنی لەسەر شەقامەکانی شارۆچکەکە دۆزرانەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
کۆشکی سپی: پێدەچێت ڕووسیا هەزاران سەرباز ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بکات
