Accessibility links

ئەمەریکا هۆشداری دەداتە کۆمپانیا چینیەکان دژی یارمەتیدانی ڕووسیا لە سزاکاندا


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس

ئەمەریکا هۆشداریدایە کۆمپانیا چینیەکان و وتی ڕووبەڕووی دەرەنجامێک دەبنەوە ئەگەر ئەو سزایەنە پێشێل بکەن کە بەسەر ڕووسیادا دەسەپێندرێن لەکاتێکدا ئەگەر مۆسکۆ ئۆکرانیا داگیربکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس ئەم لێدوانەیدا کە دوابەدوای ئەوە هات وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و چیندا دوو وڵاتەکە هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە ئۆکرانیا ڕێکخستووە.

پڕایس وتی " کۆمەڵێک ئامڕازمان هەیە دەتوانین بەکاریانبهێنین ئەگەر کۆمپانیا بیانییەکان بەوانەی چینیشیەوە هەوڵ بدەن سزاکانی ئەمەریکا لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی هەناردەکردن پێشێل بکەن."

وڵاتانی ڕۆژئاوا دەڵێن ئەگەر ڕووسیا ئۆکرانیا داگیربکات ئەوا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک سزای ئابووری توند دەبێتەوە، ئەمەریکاش ڕایگەیاندووە کۆمەڵێک سزای ئابووری و ڕێوشوێنی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەناردەی کەلوپەلی ڕووسی ئامادەکردووە.

پڕایس وتی " ئەگەر ڕووسیا پێی وابێت لەڕێی پەیوەندییەکی نزیکترەوە لەگەڵ چین هەندێک لەسزاکانی سەر وڵاتەکەی سووک دەکات، ئەوا شتی وانیە. لەڕاستیدا سزاکان ئابووری ڕووسیا لە زۆر ڕووەوە زیاتر دەوەرێنن."

وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا دوای کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی و وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی لاڤرۆڤ لە پەکین، وتی " چین تێگەیشتن و پشتیوانی خۆی دەربڕیوە " بۆ هەڵوێستی ڕووسیا لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ ئەمەریکا و ناتۆ.

وتیشی هەردوولا هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە کێشەکانی ناوچەکە و نیگەرانییە هاوبەشەکان ڕێکخستووە، لەوانەش بابەتی ئۆکرانیا و ئەفغانستان و بارودۆخی نیمچە دورگەی کۆریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG