Accessibility links

ئەمەریکا ڕوسیا تۆمەتبار دەکات بە یارمەتیدانی سوریا لە شاردنەوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی


نوێنەری ئەمەریکا لە دەزگای قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کینیث وارد
نوێنەری ئەمەریکا لە دەزگای قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کینیث وارد

ئەمەریکا ڕوسیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی یارمەتیدانی سوریا لە شاردنەوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە جەنگی ناوخۆی سوریادا، ئەمەش لەڕێی پەکخستنی کاری دەزگا نێودەوڵەتیە پەیوەندییدارەکان بە قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییەوە کە ئامانج لەو دەزگایانە دیاریکردنی ئەو بەرپرسانەیە کە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن.

لەمیانەی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیدا لە دەزگای قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە لاهای، ڕوسیا دەستپێشخەری کرد لە نکۆڵی کردن لە لێدوانەکانی نوێنەری ئەمەریکا کینیث وارد لەمیانەی ناکۆکیەکانی نێوان ڕوسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوادا.

ڕوسیا ئاماژەی بەوەداوە دوو کارمەندی پێشووی دەزگاکە بەڵگەنامەیەکیان دزە پێکردووە و وەکو بەڵگەیەک پیشانیانداوە کە دەزگاکە ئەنجامی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکەی مانگی سێیان ساختە کردووە کە تیایدا هاتبوو ماددەیەکی کیمیایی کە گازی کلۆری تێدابووە لە هیرشێکدا لە نزیک دیمەشق لە ساڵی 2018 دا بەکارهێندراوە.

لە مانگی چواری ساڵی 2018 دا ئەو هێرشە لە شاری دۆما ڕوویدا و زیاتر لە 40 کەس کوژران. لەو کاتەدا شارەکە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندا بوو.

دوای هەفتەیەک لەو هێرشە، ئەمەریکا و بەڕیتانیا بە هێرشێکی موشەکی وەڵامیان دایەوە و کۆمەڵێک شوێنی حکومەتی سوریایان کردە ئامانج، ئەوەش لە گەورەترین ئەرکی سەربازی ڕۆژئاوادا دژی حکومەتی سوریا بەدرێژایی شەڕی ناوخۆی سوریا.

لەلای خۆیانەوە ڕوسیا و سوریا ڕەتیان کردەوە هیچ هێرشێکی کیمیایی لە دۆما ئەنجام درابێت و وتیان ئەمە هەمووی دروستکراوە و کۆمەڵێک لاشەیان لە شوێنی دیکەوە هێناوە و لەو شوێنانە دایانناون، هەروەها ئاماژەشیان بەوەدا ڕاپۆرتەکەی دەزگای قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی سەبارەت بە دۆما ساختەیە و بۆ ئەوە بووە کە هۆکارێکیان هەبێت بۆ دەستوەردانی سەربازی ڕۆژئاوا لە سوریادا.

نوێنەری ئەمەریکا لە دەزگای قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کینیث وارد وتی ڕوسیا و سوریا بە ئاشکرا هەوڵدەدەن بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بشارنەوە لەڕێی پەکخستنی کارەکانی دەزگاکەوە.

وتیشی " بەداخەوە ڕوسیا ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لەم شاردنەوەیەدا. ڕوسیا و سوریا لەوانەیە پێکەوە دانیشتبێتن بەڵام زۆر دوورن لە ئێمەوە. ئەوان بەردەوامن لە هەڵگرتنی چەکی کیمیایی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG