Accessibility links

بایدن بەڵێن دەدات ڕێگە بە مۆسکۆ نەدات مافەکانی مرۆڤ " پێشێل " بکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بەڵێنیدا لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا کە وابڕیارە لە 16 ی مانگی شەشدا بەڕێوەبچێت بە ڤلادیمێر پوتن ڕابگەیەنێت ئەمەریکا ڕێگە بە ڕوسیا نادات مافەکانی مرۆڤ " پێشێل " بکات.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە وتارێکدا وتی " دوو هەفتەی دیکە لە جنێڤ چاوم بە سەرۆک پوتن دەکەوێت، بە ڕوون و ئاشکرا پێی دەڵێم چیتر ئێمە دەستەوەستان ناوەستین لەکاتێکدا ئەوان ئەم مافانە پێشێل دەکەن."

بایدن ئاماژەشی بەوەدا لە مانگی دوودا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا گفتوگۆیەکی دورودرێژی لەگەڵ سەرۆکی چین شی جین پینگدا ئەنجامداوە، وتی " بە ڕوونی پێم وتووە هیچ بژاردەیەکی دیکەمان لەبەردەستدا نیە جگە لە بەرگریکردن نەبێت لە مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا، ئەوە ئێمەین."

وابڕیارە لە 16 ی مانگی شەشدا سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە جنێڤی سویسرا لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا کۆببێتەوە، ئەم کۆبوونەوەیەش لەکاتێکدایە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و مۆسکۆ لە ئاستێکی خراپدایە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG