Accessibility links

کاربەدەستێکی ئەمەریکی: سولەیمانی پلانی داناوە بۆ هێرشکردنە سەر ئەمەریکیەکان لە عێراق و لوبنان و سوریا و ناوچەکە


کاربەدەستێکی باڵای بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی قاسم سولەیمانی پلانی داناوە بۆ هێرشکردنە سەر دیبلۆماتکاران و سەربازانی ئەمەریکی لە عێراق و لوبنان و سوریا و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

کاربەدەستەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەم هێرشە ئاسمانییەی ئەمەریکا کە قاسم سولەیمانی کرایە ئامانج هێرشێکی بەرگری بووە، بەپێی زانیاریی هەواڵگری باوەڕپێکراو ئەنجام دراوە، ئەم زانیارییانەش لەگەڵ هەموو ئەو شتانەدا یەکی دەگرتەوە کە ئێمە دەمانبینی، لە زانیارییەکاندا هاتبوو کە سولەیمانی پلان بۆ هێرشکردنە سەر دیبلۆماتکاران و سەربازانی ئەمەریکی داناوە لە عێراق و سوریا و لوبنان و ناوچەکە."

وتیشی " ئەم کارە بەرگریکردن بوو لە خۆمان، ئەمەریکا مافی تەواوی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات ئەگەر هاتوو ڕووبەڕووی هێرش ببێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG