ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌و کابرایه‌ی له لایه‌ن لقی یه‌مه‌نی ئه‌لقاعیده‌وه ڕاسپـێردرابوو بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌ک که به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا ده‌هات، له ڕاستیدا پـیاوێـکه کار بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌کات و توانیویه‌تی بچێته نێو تۆڕی تێرۆرسـتانه‌وه و پاشان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربـبڕێت بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێـکی خۆکوژی.
کاربه‌ده‌سـتانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکایی و بیانی که ناوه‌کانیان ئاشکرا نه‌کراوه ورده‌کاریـیان له‌سه‌ر پـیلانه‌که داوه و باس له‌وه ده‌که‌ن که چۆن ئه‌و که‌سه ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کانی ڕاده‌سـتی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی و سعودی کردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و زانیاریانه‌ی دابوونی و بوونه مایه‌ی کوژرانی ڕێبه‌رێـکی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز شه‌وی سێشه‌ممه ئه‌م ورده‌کاریـیانه‌ی بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و پـیاوه یه‌مه‌نی جێهێشتووه و به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی ڕۆیشـتووه و له‌وێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکا و سعودیـیه و ئاژانسی دیکه‌ی هه‌واڵگری کۆبووه‌ته‌وه.
له ئێسـتادا ئۆفیسی لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا FBI لێـکۆڵینه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کان ده‌که‌ن.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ئه‌و پـیاوه بۆ چه‌ندین هه‌فته کاری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بدا کردووه تاوه‌کو متمانه‌یان پـێکردووه. پاشان زانیاری کۆکردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر فه‌هه‌د مه‌حمود ئهلقوسع، ئه‌وه‌ی لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه داوای ده‌سـتگیرکردنی کرابوو له‌وه‌تای له سـاڵی 2000 وه له یه‌مه‌ن هێرش کرایه سه‌ر که‌شـتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکایی USS Cole. له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و زانیاریانه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ڕێـگه‌ی هێرشێـکی ئاسـمانیـیاوه ئه‌لقوسعی کوژرا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئهلقوسع له لایه‌ن دادگایه‌کی ئه‌مه‌ریکاوه تاوانبارکراوه به‌و هێرشه‌ی کرابووه سه‌ر USS Cole و بووه مایه‌ی کوژرانی 17 سه‌ربازی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا. ده‌زگای FBI بڕیاری دابوو 5 ملیۆن دۆلار وه‌ک خه‌ڵات بداته هه‌ر که‌سێـک زانیاری بدات که بـبێته مایه‌ی ده‌سـتگیرکردنی ئهلقوسع.