Accessibility links

ئەمەریکا سزا بەسەر سێ بەرپرسی کۆریای باکووردا دەسەپێنێت


وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا وتی واشنتن سزای سەپاندووە بەسەر سێ بەرپرسی کۆریای باکووردا، لەنێویاندا یەکێک لە یاریدەدەرە باڵاکانی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆن ئونی تێدایە.

سزاکان بەسەر هەریەک لە یاریدەدەری نزیکی کیم ،های چوی و کیۆنگ ثایکی وەزیری ئاسایشی وڵاتەکە و کوانگ هوی بەڕێوبەری بڵاوکردنەوە سەپێندراون. وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا دەڵێت های چوی بەڕێوبەرایەتی ڕێکخستنی حیزبی کرێکارانی فەرمانڕەوای کۆریایە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەم هەنگاوە بەپێی بڕیارێکی سەرۆکایەتی گیراوەتەبەر و ئامانج لێی سزادانی پیۆنگیانگە لەسەر هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG