Accessibility links

خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستینییەکان لە ئەمەریکا ڕێگا سەرەکییەکانی فڕۆکەخانەکان و پردەکانییان داخست


ڕۆژی دووشەممە خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستینییەکان ڕێگاکانییان لە ویلایەتەکانی ئیلینۆی، کالیفۆرنیا و نیویۆرک و باکووری ڕۆژئاوای پاسێفیک داخست و بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتەکانییان لە هەندێک لە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکاندا ڕاگرت.

لە شیکاگۆ خۆپیشاندەران ڕێگاکانی شەقامی 190 یان داخست کە دەچێتەوە سەر فڕۆکەخانەی ئۆهێری نێودەوڵەتی، بەپێی ڕیفقە فەلانە کە یەکێکە لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان، خۆپیشاندانەکە بەشێکە لە " گەمارۆیەکی ئابووریی جیهانی بۆ ئازادکردنی فەلەستینییەکان."

هاتووچۆ لە ناوچەی سان فرانسیسکۆ بەی بۆ چەندین کاتژمێر ڕاگیرا، لە کاتێکدا کە خۆپیشاندەران سەرجەم هاتووچۆی ئوتومبێل و پیادە و پاسکیلەکانییان لەسەر پردی گۆڵدن گەیت ڕاگرت بە زنجیر خۆیان بە 55 گاڵۆن چیمەنتۆوە بە سەرانسەری ڕێگای 880 دا لە ئۆکلاندا بەستەوە. خۆپیشاندەران ڕێپێوانییان بۆ ناو بڕۆکلن کرد و هاتووچۆیان لەسەر پردی بڕۆکلن کە دەچێتەوە سەر مانهاتن ڕاگرت. لە یوجینی ویلایەتی ئۆریگنیش خۆپیشاندەران شەقامی 5 ییان داخست و بۆ ماوەی 45 خولەک هاتووچۆیان لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان داخست.

خۆپیشاندەران دەڵێن بە تایبەتی ئۆهێرییان هەڵبژاردووە چونکە یەکێکە لە گەورەترین فڕۆکەخانەکان، لە نێو داواکانییاندا، داوای ئاگربەستێکی دەستبەجێیان کرد لە جەنگەکەی نێوان ئیسڕائیل و حەماسدا.

لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکەی حەماسەوە لە 7 ی مانگی 10 دا بۆ سەر ئیسڕائیل و دواتر هەڵگیرسانی جەنگ لە غەززەدا، ڕۆژانە لە شیکاگۆ خۆپیشاندانی دژ بە جەنگ بەڕێوەچووە.

پۆلیسی ویلایەتی ئۆریگن وتی 52 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون بەهۆی کارە تێکدەرەکانییانەوە لە خۆپیشاندانەکەی سەر شەقامی 5 دا لە یوجین.

پۆلیسی نیویۆرکیش چەندین کەسییان دەستگیرکردووە، وتی تاوەکو کاتژمێر 3:15 خولەکی دوانیوەڕۆ 150 خۆپیشاندەر لە ڕێپێوانەکەدا بەشدار بوون، بەڵام ئەو ژمارەیە زۆر بە خێرایی زیادیکرد. تاوەکو کاتژمێر 5 ی دوانیوەڕۆ پردەکە بە تەواوەتی کراوەتەوە.

لە شیکاگۆش دەیان خۆپیشاندەر دەستگیرکراون. پۆلیسی شیکاگۆ ڕۆژی دووشەممە وتی " چەندین کەس " دەستبەسەرکراون دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانێکدا ڕێگە لە هاتووچۆ گیراوە.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG