Accessibility links

بایدن باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ ئیسڕائیل دەستنیشان دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دیبلۆماتکاری کۆنی حیزبی دیموکراتەکان تۆماس نایدزی وەکو باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ ئیسڕائیل دەستنیشان کرد، ئەمەش دوو ڕۆژ دوای ئەوەی حکومەتی نوێی ئیسڕائیل پێکهێندرا.

نایدز لە بانکی مۆرگان ستانلی کاری کردووە و ژیانی لە سیاسەتی دیموکراتەکاندا بەسەربردووە و لە سەردەمی سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا باراک ئۆبامادا پۆستێکی باڵای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هەبووە، هەروەها لەو کاتەدا پشتیوانی لە یارمەتییە داراییەکانی ئەمەریکای دەکرد بۆ فەڵەستینیەکان، هەوڵیشی داوە لە کۆنگرێسی ئەمەریکا بەرپەرچی هەوڵەکانی کۆمارییەکان بداتەوە بۆ ڕاگرتنی یارمەتییە داراییەکانی ئەمەریکا بۆ فەڵەستینیەکان.

بەڵام بۆ ئەوەی ئەو پۆستە وەربگرێت پێویستە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا پەسەندی بکەن.

هەڵبژاردنی نایدز بە گۆڕانێک دادەندرێت لە سیاسەتی ئەمەریکادا، نایدز شوێنی دەیڤد فرێدمان دەگرێتەوە کە بەرگریکارێکی سەرسەختی سیاسەتەکانی ئیسڕائیلە و لەلایەن سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپەوە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانکرابوو.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG