ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە کۆی دەنگ بڕیاریاندا لەسەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر بەرنامە موشەکییە بالیستییەکەی ئێراندا لەچوارچێوەی هەوڵەکاندا دژی ئێران.
423 کەس لە بەرژەوەندیی "بڕیاری موشەکی بالیستیکی ئێرانی و جێبەجێکردنی سزای نێودەوڵەتی" دەنگیاندا و تەنها دوو دەنگ دژی ئەو بڕیارە بوون.
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە 13 ی مانگی 10 دا وتی پابەندبوونی ئێران بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە پەسەند ناکات و هەڕەشەی ئەگەری کشانەوەی ئەمەریکای کرد لەو ڕێکەوتنە.
ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا سێ ڕێوشوێنی دیکەی گرتە بەر سەبارەت بە ئێران لەوانەش سەپاندنی سزای نوێ بەسەر حیزبوڵادا کە ئێران پشتیوانی لێدەکات و هەروەها بڕیارێکی دەرکرد کە تیایدا داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات حیزبوڵا وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ڕابگەیەنێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز