Accessibility links

پەمپیۆ ئامادەی کۆنگرەیەک دەبێت لە وارشۆ سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ گەشتەکەی دەستپێکرد بۆ ناوەڕاستی ئەوروپا و و تیایدا سەردانی هەریەک لە وڵاتەکانی مەجەڕ و سلۆڤاکیا و پۆڵەندا دەکات.

بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتیەکەی ئەمەریکا دەڵێن پەمپیۆ هەوڵدەدات لەمیانەی گەشتەکەیدا قەرەبووی کەمیی بوونی ئەمەریکا بکاتەوە لە ناوەڕاستی ئەوروپادا کە وایکردووە دەسەڵاتەکانی چین و ڕوسیا لەوێ زیاتر ببن.

لەمیانەی گەشتەکەدا کۆنگرەیەکی تێدا دەبێت کە لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا سازدەکرێت سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە واسنتن تیایدا هیوادارە هاوپەیمانیەک دژی ئێران پێکبهێنێت.

واشنتن هەوڵدەدات پشتیوانی زیاتری دەست بکەوێت بۆ زیادکرنی فشارەکانی سەر ئێران تاوەکو واز لە چالاکییە تێکدەرەکانی بهێنێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و دەستبەردانی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی ببێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG