Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: پەمپێیۆ و هاوتا ڕوسیەکەی تاوتوێی ڕەوشی ئەفغانستانیان کردووە


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە مایک پەمپێیۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤدا تاوتوێی ڕەوشی ئەفغانستانیان کردووە، ئەمەش دوای ئەو هەواڵەی کە گوایە ڕوسیا پارەی وەکو خەڵات داوەتە توندڕەوانی ئەفغانستان بۆ کوشتنی ئەمەریکییەکان.

بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەدا دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا ئەو زانیارییانەیان پشت ڕاست نەکردۆتەوە کە گوایە ڕوسیا پارەی داوە بە چەکدارانی تاڵیبان تاوەکو سەربازە ئەمەریکییەکان بکوژن. لەلای خۆشیەوە ڕوسیا ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی دوای ئەوەی بەرپرسانی هەواڵگری ئەمەریکا بابەتەکەیان پێ ڕاگەیاند وتی واشنتن دەبێت سزا بسەپێنێت بەسەر هەردوو کەرتی هەواڵگری و بەرگری ڕوسیادا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی پەمپێیۆ لەمیانەی پەیوەندییە تەلەفونیەکەیدا لەگەڵ لاڤرۆڤ باسی لە بابەتی ئاسایشی هەڵبژاردنەکانیش کردووە کە لە مانگی یانزەدا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG