Accessibility links

پەمپیۆ هیوادارە دانوستانەکان لەگەڵ کۆریای باکوور دەست پێبکەنەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی هیوادارە بەمزووانە دانوستانەکان لەگەڵ کۆریای باکووردا دەست پێبکەنەوە سەبارەت بە داماڵینی چەکی ناوەکیی کۆریای باکوور، ئەمەش سەرەڕای تاقیکردنەوە موشەکییە دووبارەوەبووەکانی پیۆنگیانگ.

پەمپیۆ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هیوادارین بگەڕێینەوە سەر مێزی گفتوگۆکردن لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا." وتیشی " لە ماوەی دوو هەفتەدا پلان دادەنێین بۆ دانوستانەکان و پێشبینی دەکەین هەردوو تیمەکە بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکان."

لە 30 مانگی شەشدا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا کۆبۆوە و ڕێکەوتن لەسەر دەست پێکردنەوەی دانوستانەکان لەنێوان بەرپرسانی هەردوو وڵاتەکەدا.

لەو کاتەوە تا ئێستا کۆریای باکوور کۆمەڵێک موشەکی مەودا ناوەندی تاقیکردۆتەوە.

پەمپیۆ وتی " بینیمان چی دەکەن، ئەو کارانەی کە لە ناو کۆریای باکووردا دەکرێن، هەروەها دەشزانین کاتێک کە ئێمە هاتین تاقیکردنەوەی ناوەکییان ئەنجام دەدا."

وتیشی " بەڵام ئەوە ڕووی نەدا، موشەکی مەودا فراوان تاقی ناکانەوە، ئەوە دوو شتی باشە."

پەمپیۆ وتی " ئێستا گرنگ ئەوەیە ئەوە جێبەجێ بکەین کە دوو سەرۆکەکە لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوودا لە سینگاپوور لەسەری ڕێکەوتوون."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG