Accessibility links

پەمپێیۆ دەڵێت چین " مەترسیدارترین هەڕەشەیە " بۆ سەر ئازادی دینی


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ لە جاکارتا ڕایگەیاند چین " مەترسیدارترین هەڕەشەیە " بۆ سەر ئازادی دینی ".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ لە کۆی سەردانەکەیدا بۆ ئاسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر چین، لەو ماوەیەشدا سەردانی هەریەک لە هیندستان و سریلانکا و دورگەکانی ماڵدیف و دواتر ئیندۆنیسیای کردووە، ڕۆژی هەینیش سەردانی ڤیێتنام دەکات.

لە جاکارتا پەمپێیۆ باسی لە شێوازی مامەڵەکردنی چینی کرد لەگەڵ موسوڵمانەکانی ئیوگۆردا.

پەمپێیۆ لەبەردەم ڕێکخراوێکی ئیسلامی ئیندۆنیسادا وتی " مەترسیدارترین هەڕەشە بۆ سەر داهاتووی ئازادی دین ئەو جەنگەیە کە حیزبی شیوعی چینی بەرپای کردووە دژی هەموو ئەوانەی دینیان هەیە: موسوڵمانەکان و بودییەکان و مەسیحییەکان و شوێنکەوتوانی ڤالۆن گۆنگ."

وتیشی " حیزبی شیوعی چینی هەوڵیداوە بە جیهان بڵێت ئەو کارە خراپانەی لەدژی موسوڵمانەکانی ئویگۆر دەیکات لە شینگیانگ پێویستن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر یاخود ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG