وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە مایک پەمپێیۆ داوای لە سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدی کردووە " تەواو دان بەخۆیدا بگرێت و چارەسەری سکاڵاکانی خۆپیشاندەران بکات."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دوای کوژرانی زیاتر لە 100 کەس لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت " وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەداخەوەیە بۆ گیان لەدەستدانی خۆپیشاندەران لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا و داوای لە حکومەتی عێراق کردووە تەواو دان بەخۆیاندا بگرن."
وتیشی پەمپێیۆ داوای لە عادل عەبدولمەهدی کردووە " بەزووترین کات ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی سکاڵاکانی خۆپیشاندەران لەڕێی کارکردن بۆ چاکسازی و چارەسەرکردنی گەندەڵییەوە."
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە پەمپێیۆ وعادل عەبدولمەهدی " لەمدواییانەدا قسەیان کردووە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز