Accessibility links

پەمپێیۆ ئاگربەستەکەی لیبیا بەرز دەنرخێنێت و دەڵێت هەنگاوێکی ئازایانەیە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی ڕێکەوتنی ئاگربەست لە لیبیا هەنگاوێكی ئازایانەیە و دەبێت لە ماوەی 90 ڕۆژدا بەپێی ڕێکەوتنەکە سەرجەم چەکدارە بیانییەکان لە هەردوولای شەڕی لیبیا وڵاتەکە جێبهێڵن.

پەمپێیۆ وتیشی زۆر گرنگە لایەنەکانی شەڕی لیبیا یارمەتیدەر بن لە سەرخستنی دانوستانەکاندا کە نەتەوە یەکگرتووەکان نێوەندگری تێدا دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا وتی " هەوڵی سەرکردایەتی هەردوولایەنی شەڕی لیبیا بەرز دەنرخێنین کە ئەم هەنگاوە ئازایانەیان ناوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG