له میانه‌ی هه‌ڵبژاردنه به‌رایـیه‌کانی کۆماریـیه‌کان بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی کاندیدی خۆیان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی، دوێنێ سێشه‌ممه‌ی مت ڕامنی فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی ویلایه‌تی ماسه‌چوستس توانی له کۆی 10 ویلایه‌ت سه‌رکه‌وتن له شه‌شی به‌ده‌ستبهێنێت، له نێویاندا ویلایه‌تی ئۆهایۆ که به جیاوازی 1% له به‌رامبه‌ر ڕکه‌به‌ره سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی سیناتۆری پـێشوو ڕیک سانتۆرم بردیـیهوه.
ویلایه‌ته‌کانی دیکه‌ی مت ڕامنی سه‌رکه‌وتنی تیادا به‌ده‌ستهێنا بریتیـیه له ڤێرجینیا، ڤێرمۆنت، ماسه‌چوستس، ئایده‌هۆ و ئالاسکا.
مت ڕامنی له میانه‌ی لێـدوانێـکیدا له شـاری بۆستنی ویلایه‌تی ماسه‌چوستس گوتی ئه‌و پـێشبینی ده‌کات له کۆتایی پـێشـبڕکێـکهدا ئه‌و بکرێته کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی تاوه‌کو له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی مانگی یازده ڕووبه‌ڕووی سه‌رۆک ئۆباما بـبێته‌وه.
هه‌ر له هه‌ڵبژاردنه گه‌وره‌که‌ی دوێنێ سێشه‌ممه ڕیک سانتۆرم له هه‌رسێ ویلایه‌تی نۆر‌ث داکۆتا و تێنسی و ئۆکلاهۆما سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا، به‌ڵام نیوت گنگرچ سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌نها له ویلایه‌تی جۆرجیا له پـێشـهنگدا بوو.