جۆن هه‌نتسمه‌ن ئه‌وه‌ی هه‌وڵی به‌ده‌سـهێنانی به‌ربژاری پارتی کۆماری بۆ سه‌رۆکایه‌تی ده‌دات پـشـتیوانیـیه‌کی به‌رچاوی له لایه‌ن ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکایی ناودار به‌ده‌سـتهێناوه.
ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی گرووپی باڵێوراوان خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن بۆ کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ئاماده ده‌که‌ن که له سـتانی نیو هامشه‌ری باکوری خۆرئاوای ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی بۆستن گڵۆب سـتایشی جۆن هه‌نتسمه‌نی کرد له‌مه‌ڕ ڕوانگه و هاوئاهه‌نگی نیشـتیمانی ناوبراو و گوتی به‌ڕێز هه‌نتسمه‌ن فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی سـتانی یوتا باشـترین کاندیده بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سـاته له مێژووی پارتی کۆماریدا بقۆزێته‌وه و هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که ده‌شڵێت جۆن هه‌نتسمه‌ن زۆر به چاکی ئاماده‌یه بـبێته سه‌رۆکی وڵات.
ڕۆژنامه‌که له وتارێـکی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا که ناوبراو ڕوانگه‌ی دور بینی هه‌یه له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌کانی وه‌ک وزه ئه‌وه‌ی له سه‌رچاوه‌کانی وه‌ک خۆر و با وه‌رده‌گیرێن و له بن نایه‌ن، هه‌روه‌ها په‌روه‌رده و مه‌سه‌له‌ی کۆچبه‌ریش.
ڕۆژنامه‌ی بۆستن گڵۆب له وتاره‌که‌یدا ئه‌زمونی به‌ڕێز هه‌نتسمه‌نی وه‌ک باڵیۆزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ چین له ده‌می خولی سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆبامای به ئه‌زمونێـکی پـڕ واتای جێی متمانه ناودێرکرد، ئه‌و کاره‌ی وردی له ڕوانگه‌ی سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئابوری و هاوپه‌یمانێـتیـیه ستراتیژیـیه‌کانی پـێده‌به‌خشێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ڕۆژنامه‌ی بۆستن گڵۆبی بنکه له نیوهامشه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر خوێنه‌ری هه‌یه، واته له‌و شوێنه‌ی میوانداری هه‌ڵبژاردنی کاندیدی کۆماری بۆ سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات.