دوێنێ سێشه‌ممه یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی به‌رایی پارتی کۆماری بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی کاندیدیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی 2012 به‌ڕێوه‌چوو.
پـرۆسه‌که که به caucus ناودبرێت له ویلایه‌تی ئایاوا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا ئه‌ندامانی پارتی کۆماری له‌و ویلایه‌ته ده‌نگیان به کاندیده‌کانیان دا.
سه‌رئه‌نجام مت ڕامنی فه‌رمانداری پـێشـووی ماسه‌چوستس سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا، به‌ڵام به جیاوازیـیه‌کی زۆر که‌م له به‌رامبه‌ر سیناتۆری پـێشـووی په‌نسلڤانیا ڕک سانتۆرم.
24.6% ی ئه‌ندامه‌کان ده‌نگیان بۆ مت ڕامنی دا و 24.5% ی ئه‌ندامه‌کانیش بۆ ڕک سانتۆرم.
پاش ئه‌وان ڕۆن پـۆڵی ئه‌ندامی کۆنگرسی نوێنه‌ری ویلایه‌تی ته‌کساس به پله‌ی سێـیه‌م هات و 21.4% ی ئه‌ندامه‌کان ده‌نگیان بۆ دا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا جیم مه‌ڵۆن له دێ مۆینی پایته‌ختی ئایاوا ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:44 خوله‌كه.