مت ڕامنی فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی سـتانی ماسه‌چوستس ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر نزیـک ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی بـبێته کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی یازده‌ی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که، وه ئێسـتا له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا سه‌نگی خسـتۆته سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن له سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک ئۆباما.
دوێنێ سێشه‌ممه ڕامنی توانی له هه‌ڵبژاردنی کۆماریـیه‌کان له واشنتنی پایته‌خت و هه‌ردوو سـتانی مێریلاند و ویسکه‌نسن سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنێت و به لایه‌نگرانی خۆی له ویسکه‌نسن گوت " له هه‌مووی بردمانه‌وه."
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان نیشـانی ده‌ده‌ن ڕامنی له واشنتن و سـتانی مێریلاند سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ڕیک سانتۆرم ڕکه‌به‌ره سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له سـتانی ویسکه‌نسن که له‌وێ سانتۆرم هه‌ڵمه‌تێـکی چڕی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌برد و 37.6% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێنا، ڕامنی 42.5% ی ده‌نگه‌کانی برده‌وه.
له ئێسـتادا ڕامنی پـشـتیوانی نزیکه‌ی نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌ی نوێنه‌رانی سـتانه‌کانی هه‌یه که پـێوستن بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی وه‌ک کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی پـێشـوو بوش، واته باوکی سه‌رۆک جۆرج بوش، پشـتیوانی خۆی بۆ مت ڕامنی ڕاگه‌یاند.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا هێشـتا ڕکه‌به‌ره‌کانی ڕامنی که بریتین له ڕیک سانتۆرم و نیوت گنگرچ و ڕۆن پـوڵ هیچ ئاماژه‌یه‌کیان نه‌داوه که ئاماده‌بن واز له پـێشـبڕکێـکه بهێنن.