کاندیده‌کانی کۆماری که ئومێده‌وارن له مانگی یازده جارێـکی دیکه بۆ ناو کۆشـکی سـپی بگه‌ڕێنه‌وه، ته‌نها یه‌ک ڕۆژیان بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌کردن بۆخۆیان له به‌رده‌مدایه به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی شـانده‌کانی پارته‌که‌یان له ویلایه‌تی ئایاوا، ئه‌وه‌ی ده‌بێته یه‌که‌مین تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌کی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2012.
له ڕاپـرسیـیه‌کی گشـتیدا له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی دیز مۆینز ڕیجسته‌ری ناوداره‌وه نیشـانی ده‌دات که سه‌خته شـاره‌زایان پـێشـبینی بکه‌ن کێ ده‌یباته‌وه.
ڕۆژنامه‌که میت ڕامنی فه‌رمانداری پـێشووی ماسچوستس له سه‌رووه‌وه داناوه به بردنه‌وه‌ی 24% ی ده‌نگه‌کان به دوایـیدا ئه‌ندامی کۆنگرسی ته‌کساس ڕۆن پـۆڵ به بردنه‌وه‌ی 22 % و ڕێـک سانتۆرم سیناتۆری پـێشـوو به پله‌ی سێـیه‌م به بردنه‌وه‌ی 15 %.