ڕکه‌به‌ری کۆماریـیه‌کان بۆ به‌ده‌سـتهێانی کاندیدێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی مت ڕامنی هه‌نووکه سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر خوله‌کانی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردنه به‌رایـیه‌کان له سـتانه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا، له پاش به‌ده‌سـتهێنانی سه‌رکه‌وتنی پایه‌خدار له سـتانه‌کانی میشـگن و ئه‌ریزۆنا.
به‌ڕێز ڕامنی به ڕاده‌یه‌کی که‌می 3 خاڵ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڕیـک سانتۆرمدا له مشیگن به‌ده‌سـتهێنا، ئه‌و ستانه‌ی که جێگه‌ی له دایکبوونی مت ڕامنی خۆیه‌تی و کاتی خۆشی باوکی فه‌رمانڕه‌وای سـتانه‌که بووه.
ڕکه‌به‌ری کۆماری مت ڕامنی به چڕی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی له‌و سـتانه‌دا گێڕابوو، چونکه ئه‌گه‌ر به‌ڕێز سانتۆرم سه‌ربکه‌وتایه ئه‌وا ده‌رفه‌تی به‌ده‌سـتهێنانی به‌ربژارێتی کۆماریـیه‌کان بۆ به‌ڕێز ڕامنی زۆر که‌م ده‌بووه‌وه.
هاوکات له سـتانی ئه‌ریزۆنا به‌ڕێز ڕامنی سه‌رکه‌وتنی یه‌کلایی‌که‌ره‌وه‌ی به‌سه‌ر به‌ڕێز سانتۆرمدا به‌ده‌سـتهێنا.
شه‌وی سێشه‌ممه‌ی دوێنێ به‌ڕێز ڕامنی ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتنی له میانه‌ی گردبوونه‌وه‌یه‌کدا له میشگن گێڕا.
شایه‌نی باسه هه‌رچه‌نده پـێشـووتر ڕامنی له سـتانی میشـگندا پـێـگه‌یه‌کی پته‌وی هه‌بوو، به‌ڵام له پاش سه‌رکه‌وتنی سانتۆرم له سه‌ره‌تای مانگی دوودا له سـتانه‌کانی کۆلۆرادۆ و مینه‌سۆتا و میزوری پـێـگه‌ی ڕامنی به‌و جۆره نه‌ما.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سانتۆرم سوپاسی لایه‌نگرانی کرد و گوتی ئه‌وان یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێزه‌کانی پـێشـه‌وه‌ی ڕکه‌به‌ره‌یـیه‌که‌دا بمێنێته‌وه.