پـرۆسه‌ی ده‌سـتنیشـانکردنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی پـێشـهاتێـکی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی کاتێـک ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕیک پـێری فه‌رمانداری سـتانی ته‌کسـاس خۆی له پـێـشبڕکێـکه کشـانده‌وه، واته دوو ڕۆژ به‌ر له هه‌ڵبژاردنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان له سـتانی ساوث کارۆلاینا. ڕێـک پـێری پاش کشانه‌وه‌که‌ی پـشـتیوانی خۆی بۆ سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نیوت گنگریچ ده‌ربڕی.
پـێشـتر ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کان نیشـانیان دا که‌وا پـێری که‌مترین جه‌ماوه‌رێتی هه‌یه له نێو ئه‌و پـێـنج کاندیده‌ی له ساوث کارۆلاینا ده‌نگیان بۆ ده‌ده‌ن. به‌ڵام پـشـتیوانیکردنی له گنگرچ ڕه‌نگه یارمه‌تی گنگرج بدات له‌وه‌ی پـێشی مت ڕامنی بداته‌وه.
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا پـێری گوتی گنگرچ له توانایدایه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له مانگی یازده ڕووبه‌ڕووی سه‌رۆک باراک ئۆبامای دیموکرات بـبێته‌وه.
هه‌ر چه‌نده زۆرێـک له شیکه‌روانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان ڕامنی کاندیدی کۆتایی کۆماریـیه‌کان ده‌بێت، به‌ڵام ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کان له سـتانی ساوث کارۆلاینا نیشـانیان داوه گنگرچ جه‌ماوه‌رێتی زیاتری له ڕامنی هه‌یه.