ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا دانیشـتنی ده‌بێت و یاسادانه‌ران تاووتوێی چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی گرنگ ده‌که‌ن، وه‌ک لێـخۆشبوون له باج و مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنی نوێی چه‌کی ناو‌کی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ڕووسیا.
دووشه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن و وه‌زیری به‌رگری ڕۆبه‌رت گه‌یتس له ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆست داوایان له سینات کرد ڕێـکه‌وتنی ناو‌کی په‌سه‌ند بکه‌ن و گوتیان ئه‌مه‌ریکا به‌رپـرسیارێتی هه‌یه چاودێری گه‌وره‌ترین هێزی ناو‌کی تری جیهان بکات.
به‌پـێی ڕێـکه‌وتنه‌که عه‌مباری چه‌کی ناو‌کی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا به ڕێژه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێ که‌م ده‌کرێنه‌وه.
کلنتن و گه‌یتس گوتوویانه ڕێـکه‌وتنه‌که په‌یوه‌ندیـیه‌کی سه‌قامگیرتر و ئاشـکرا تر و به هاوکاری زیاتر نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌خولقێنێت.
دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی سینات ده‌بێت ده‌نگ بۆ ڕێـکه‌وتنه‌که بده‌ن تا په‌سه‌ند بکرێت، هه‌رچه‌نده سیناتۆرانی کۆماری نیگه‌رانیـیان نیشـان داوه به سـنووردارکرانی هه‌وڵی موشه‌کی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا و یان نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی جبه‌خانه‌ی موشه‌کی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سه‌رۆکی ڕووسیای پشـتڕاستکردۆته‌وه که کۆنگرس بایه‌خی یه‌که‌م به مه‌سه‌له‌ی تێپه‌ڕکردنی ڕێـکه‌وتنه‌که ده‌دات و به‌ڵێنی بۆ دابوو هه‌موو هه‌وڵێـک بۆ تێپه‌ڕکرانی ده‌دات.