Accessibility links

کچێکی ئەمەریکایی بۆ سەردانی گۆڕی باوکی دەچێت و پـۆلیس سەرسامی دەکات

  • VOA News

کچێـکی ئەمەریکایی کە ئەمساڵ قۆناغی ئامادەیی تەواو کرد، پـێی خۆشبوو بەر لەوەی بەرەو ئاهەنگی دەرچوونەکەی بڕوات، لە پـێشدا سەردانی گۆڕی باوکی بکات کە چوار ساڵ لەمەوبەر پـۆلیس بوو و لە کاتی کارەکەیدا گیانی لەدەسـتدا. بەڵام کاتێـک دەگاتە گۆڕستان پـۆلیس سەرسامی دەکەن.

سێرا برادوەی خوێندکاری ئامادەیی دێکاتور سێنتراڵی شاری ئندیاناپـۆڵس لە ویلایەتی ئندیانا ڕۆژی شەممە بەرەو گۆڕستانی "کراون هێڵی" شارەکەی دەڕوات تاوەکو لەوێ لە پاڵ گۆڕی ڕۆد برادوەی باوکی وێنەیەک بگرێت، بەڵام سەرسام دەبێت کاتێـک دەبینێت دەیان پـۆلیس لەوێ لە چاوەڕوانیدان بۆ ئەوەی پـیرۆزبایی لێبکەن.

بەڕێوەبەری پـۆلیسی شارەکە بۆ سێرای دووپاتدەکاتەوە کە هەمیشە لە پاڵیدا دەبن و گیانی باوکی ئاسوودە دەکەن.

ئەم هەڵوێستەی پـۆلیس جێی خۆشحاڵی سێرا دەبێت و سوپاسی هەموویان دەکات کە لەو ساتەدا لەگەڵیدان.

جێی ئاماژەیە پـۆلیس لە ڕێگەی دایکی هاوڕێیەکی سێراوە ئاگادارکرانەوە کە بە نیازی ئەو سەردانەیە بۆ گۆڕی باوکی.

ڕۆد برادوەی لە ساڵی 2013 گیانی لەدەسـتدا کاتێـک ژیانی خۆی کردە قوربانی بۆ ڕزگارکردنی منداڵێـک و دایکی.

پـۆلیسی ئندیاناپـۆڵس ڤیدیۆیەک و ژمارەیەک وێنەی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە.

XS
SM
MD
LG