Accessibility links

لە گەشتەکەیدا بۆ ئەرمینیا پیڵۆسی سەرکۆنەی هێرشە ' نایاساییەکانی ' ئازەربایجان دەکات


سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی بە توندی سەرکۆنەی هێرشە " نایاساییەکانی " ئازەربایجانی کرد بۆ سەر ئەرمینیا، هاوکات پشتیوانی ئەمەریکای بۆ ئەو وڵاتە دووپات کردەوە.

پیڵۆسی لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا وتی گەشتەکەی گرنگییەکی خۆی هەیە و دوابەدوای " هێرشە نایاسایی و کوشندەکانی ئازەربایجانە بۆ سەر ناوچەکانی ئەرمینیا "، کە بووە هۆی ڕوودانی شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو وڵاتەکەدا و زیاتر لە 200 کەسیش کوژران.

پیڵۆسی وتی " ئێمە سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین. ئازەرییەکان دەستپێشخەر بوون لەمەدا و دەبێت دان بەوەشدا بندرێت."

وتیشی ئەمەریکا گوێ لە پێویستییە سەربازییەکانی ئەرمینیا دەگرێت بۆ بەرگریکردن لە خۆی و واشنتن دەیەوێت یارمەتی و پشتیوانی ئەرمینیا بکات، وتیشی ململانێکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان کۆششێکی جیهانی نێوان دیموکراسی ئۆتۆکراسییە.

جێی ئاماژەیە ڕووسیا هاوپەیمانی ئەرمینیایە، بەڵام بەرپرسێکی باڵای ئەرمینیا هەفتەی ڕابردوو ناڕەزایی خۆی دەربڕی سەبارەت بە وەڵامی هاوپەیمانێتی سەربازیی بە ڕابەرایەتی ڕووسیا سەبارەت بە داواکارییەکەی ئەرمینیا بۆ یارمەتیدانی.

سەرۆکی پەرلەمانی ئەرمینیا ئالین سیمۆنیان وتی " بێگومان ناڕازین. لە ئاست ئەو پێشبینیانەدا نەبوو کە هەمان بوو، هەروەها ڕێکخراوی هاریکاری ئاسایشی بە کۆمەڵی بە دەمانچەیەک هاوشێوە کرد کە نەتوانێت فیشەک بتەقێنێت. ڕێکخراوەکەش ڕووسیا ڕابەرایەتی دەکات."

پیڵۆسی وتی جێگەی سەرنجە ئەرمینیا لە وەڵامی هاوپەیمانێتییەکە نائومێد بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG