Accessibility links

پـۆڵ ڕایەن بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا


ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە پـۆڵ ڕایەنی هەڵبژارد تاوەکو شوێنی جان باینەر بگرێتەوە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکەیاندا.

لە دەنگدانێـکدا پـۆڵ ڕایەن 236 دەنگی بردەوە لە کاتێـکدا نانسی پـلۆسی دیموکرات تەنها 184 دەنگی بەدەسـتهێنا.

بەمەش پـۆڵ ڕایەن کە لە ویلایەتی ویسکەنسنە و تەمەنی 45 سـاڵە دەبێتە بچوکترین سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەوەتای ساڵی 1869 وە.

بەپـێی دەستوری ئەمەریکا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێتە سەرۆکی وڵات ئەگەربێت و سەرۆک و جێگرەکەی گیانیان لەدەست بدەن یان دووچاری ڕووداوێـک بن و نەتوانن کارەکانی سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرن.

جێی ئاماژەیە کۆماریـیەکان کە لە ئێسـتادا زۆرینەن لە ئەنجومەنی نوێنەران شەوی چوارشەممە لەسەر پـۆڵ ڕایەن ڕێکەوتن پاش ئەوەی کەیڤن مەککارثی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران شکستی هێنا لە بەدەسـتهێنانی پشـتیوانی پارتەکەی.

XS
SM
MD
LG