وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به به‌های نزیکه‌ی 800 ملیۆن دۆلار کۆمه‌کی له‌شـکری خۆی بۆ پاکسـتان ڕاده‌گرێت.
ولیه‌م ده‌یلی سه‌رۆکی گه‌وره فه‌رمانبه‌رانی کۆشـکی سـپی به به‌رنامه‌ی This Week ی که‌ناڵی ABC ئه‌مه‌ریکایی گوتووه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتان گرژی تێـکه‌وتووه و ده‌بێت کاری زیاتر بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گرژیه بکرێت. ده‌شڵێت هه‌تاکو گرفته‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات چاره‌سه‌ر نه‌کرێن ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا هه‌ندێـک له‌و بڕه کۆمه‌که‌ی بڕیاره به‌و وڵاته‌ی بدات ڕاده‌گرێت.
پـێشـتر ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له زاری سێ کاربه‌ده‌سـتی باڵای ئه‌مه‌ریکاوه که ناویانی ئاشـکرا نه‌کردووه بڵاویکردۆته‌وه که‌وا ئه‌م هه‌نگاوه به مه‌به‌سـتی سـزادانی پاکسـتانه له‌سه‌ر ده‌رکردنی ڕاهێنه‌رانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی و هه‌روه‌ها گوشـارخستنه سه‌ر له‌شکری پاکسـتانه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر چالاکانه شه‌ڕی میلیتانه‌کان بکات.
ڕۆژنامه‌که ده‌شڵێت ئه‌م که‌مکردنه‌وه‌ی کۆمه‌که به ڕوونی دیاره به مه‌به‌ستی ناچارکردنی له‌شـکری پاکسـتانیـیه له‌وه‌ی هه‌ڵبژێرێت له نێوان پـشـتگیریکردنی وڵاتێـک که پاره و پـول بۆ زۆربه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی دابین ده‌کات، وه یاخود به‌رده‌وامبێت له پشتیوانیکردنی نهێنی بۆ تاڵیبان و میلیتانه‌کانی دیکه‌ی شه‌ڕی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌فغانسـتاندا ده‌که‌ن.