ڕۆژنامه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت واشنتن به به‌های سه‌دان ملیۆن دۆلار کۆمه‌کی له‌شـکری بۆ پاکسـتان ڕاده‌گرێت یان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له زاری سێ کاربه‌ده‌سـتی باڵای ئه‌مه‌ریکاوه که ناویانی ئاشـکرا نه‌کردووه بڵاویکردۆته‌وه که‌وا ئه‌م هه‌نگاوه به مه‌به‌سـتی سـزادانی پاکسـتانه له‌سه‌ر ده‌رکردنی ڕاهێنه‌رانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی و هه‌روه‌ها گوشـارخستنه سه‌ر له‌شکری پاکسـتانه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر چالاکانه شه‌ڕی میلیتانه‌کان بکات.
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره له‌وانه‌یه کاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر کۆمه‌ک و پـێدانی ئامێری له‌شـکری به پاکسـتان به به‌های نزیکه‌ی 800 ملیۆن دۆلار که ده‌کاته زیاتر له یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌و 2 ملیار دۆلاره‌ی سـاڵانه ئه‌مه‌ریکا ته‌رخانی ده‌کات بۆ یارمه‌تیدانی پاکسـتان له ڕووی ئاسایشـیـیه‌وه.
ڕۆژنامه‌که ده‌شڵێت ئه‌م که‌مکردنه‌وه‌ی کۆمه‌که به ڕوونی دیاره به مه‌به‌ستی ناچارکردنی له‌شـکری پاکسـتانیـیه له‌وه‌ی هه‌ڵبژێرێت له نێوان پـشـتگیریکردنی وڵاتێـک که پاره و پـول بۆ زۆربه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی دابین ده‌کات، وه یاخود به‌رده‌وامبێت له پشتیوانیکردنی نهێنی بۆ تاڵیبان و میلیتانه‌کانی دیکه‌ی شه‌ڕی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌فغانسـتاندا ده‌که‌ن.
ڕۆژنامه‌که هه‌ر له زاری ئه‌و کاربهدهسـتانهی ئه‌مه‌ریکاوه بڵاویکردۆته‌وه که‌وا ناردنی ئامیر و کۆمه‌ک بۆ پاکسـتان ده‌شێت ده‌سـتپـێـبکاته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا باشبێته‌وه و کاری زیاتر له دژی تێرۆریسـتان بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه په‌یوه‌ندی نێوان واشنتن و ئیسلام ئاباد تێـکچووه له‌وه‌تای له سه‌ره‌تای مانگی پـێـنجه‌وه ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵمه‌ته کتوپـڕهکهی له پاکستان ئه‌نجام دا که تیایدا ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن کوژرا.