پـۆلیسی پاکسـتان قسه‌کانی ئه‌و دیـپـلۆماته ئه‌مه‌ریکایـیه‌ی ڕتکرده‌وه که ده‌ڵێت ئه‌و دوو پـیاوه‌ی له مانگی ڕابردوودا له شـاری لاهوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که کوشتوونی له حاڵه‌تی به‌رگریکردن له‌خۆی بووه.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆکی پـۆلیسی لاهور ئه‌سه‌له‌م تارین گوتی لێـکۆڵینه‌وه‌که‌ی پـۆلیس نیشـانی داوه ڕایمۆند ده‌یڤس به خه‌م ساردی و له خۆڕا کوشتوونی.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی دادگایه‌کی پاکسـتانی بڕیاری دا ئه‌و دیپـلۆماته ئه‌مه‌ریکایـیه بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژی دیکه به ده‌سـتگیرکراوی بمێنێته‌وه. بڕیاره له 25 ی مانگی دوودا له به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بێت.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له پاکسـتان داوای ئازادکردنی دیپـلۆماته‌که‌ی کرد. ده‌ڵێت ده‌بێت پاکسـتان پابه‌ندی وابه‌سـته‌یه‌کانی خۆی بێت به‌پـێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها پاکسـتانی. ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ده‌یڤس به‌رگری له‌خۆی کردووه و په‌ناپارێزی دیپـلۆماسی هه‌یه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ده‌یڤس له 27 ی مانگی یه‌کدا له‌سه‌ر کوشتنی ئه‌و دوو پـیاوه ده‌سـتگیرکرا پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک خۆی ده‌ڵێت هه‌وڵیان داوه دزی لێـبکه‌ن.