دادگایه‌کی پاکستان فه‌رمانی دا حکومه‌تی پاکستانی دیپـلۆماتی ئه‌مه‌ریکایی که گلدراوه‌ته‌وه به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌کردن و کوشتنی دوو پاکسـتانی ته‌سلیم نه‌کاته‌وه.
وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا داوای ئازادکرنی دیپـلۆماتی ئه‌مه‌ریکی رایمۆند ده‌یڤسی کردووه که ده‌ڵێن پاراستنی دیپـلۆماسی هه‌یه له دادگایی‌کردن و به شێوه‌یه‌کی ناقانونی ده‌ستگیرکراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری لاهوره‌وه له خۆرهه‌ڵاتی پاکستان له‌و شۆێنه‌ی که ته‌قه‌که لێ کرابووو.
دادگای باڵای لاهور له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا فه‌رمانی دا که ده‌سه‌ڵاتداران تا 15 ڕۆژ ڕێی پێ نه‌ده‌ن پاکستان به‌جێبهێڵێت تا ئه‌و ده‌مه‌ی دادپرسان ده‌کۆڵنه‌وه له‌وه‌ی ئایا پاراستنی دیپـلۆماسی هه‌بێت یاخود نا.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ڵێت ده‌یڤس به‌رگری له خۆی کردبوو له‌و ده‌مه‌ی ته‌قه‌ی له دوو پیاوه‌که کردبوو که هه‌وڵیان دابوو له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا له لاهور دزی لێی بکه‌ن.
ده‌یڤس به دوو تاوانی کوشتن تاوانبارکراوه.