Accessibility links

ئەمەریکا بەشداری لە گفتوگۆکانی ڕوسیا سەبارەت بە ئەفغانستان ناکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەمەریکا بەهۆی هۆکاری لۆجیستیکیەوە بەشداری گفتوگۆ نێودەوڵەتیەکان سەبارەت بە ئەفغانستان ناکات کە لەلایەن ڕوسیاوە ڕێکخراوە و وابڕیارە لەم هەفتەیەدا بەڕێوەبچێت، بەڵام دەکرێت لە داهاتوودا بەشداری بکات.

هەفتەی ڕابردوو نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ڕایگەیاند ڕۆژی چوارشەممە مۆسکۆ میوانداری کۆبوونەوەیەک دەکات سەبارەت بە ئەفغانستان، بەرپرسانی هەریەک لە پاکستان و چین و تاڵیبان بەشداری تێدا دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس وتی " بەشداری گفتوگۆکانی مۆسکۆ ناکەین، کۆڕبەندی ترۆیکا پڵەس کاریگەر بووە و کۆڕبەندێکی بونیادنەر بووە. بە پەرۆشەوەین لە داهاتوودا بەشداری لەو کۆڕبەندەدا بکەین، بەڵام ئێستا لە حاڵەتێکدا نین لەم هەفتەیەدا بەشداری بکەین."

وتی " لەڕووی لۆجیستیکیەوە قورسە بۆمان ئەم هەفتەیە بەشدار بین."

کاتێک پرسیاریشی لێکرا کە ئایا ئەمەریکا پشتیوانی لەم پڕۆسەیە دەکات، پڕایس وتی " بەڵێ پشتیوانی لێدەکەین."

لە مانگی سێدا مۆسکۆ میوانداری کۆنفرانسێکی کرد سەبارەت بە ئەفغانستان، لەو کاتەدا ڕوسیا و ئەمەریکا و چین و پاکستان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوایان لە لایەنەکانی ئەو کاتەی ئەفغانستان کرد بگەن بە ڕێکەوتنێکی ئاشتی و خۆیان لە توندوتیژی بەدووربگرن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG